بڕۆ بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕۆڵەکانى خۆهەڵبژێر (Self-Assignable Roles)

تایبەتمەندی ڕۆڵە خۆهەڵبژێرەکان ڕێگە دەدات ڕۆڵەکان بە شێوەی جیاواز ڕێکبخەیت
تا ئەندامان بتوانن خۆیان ڕۆڵ هەڵبژێرن، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ڕێکخستنی سێرڤەرەکەت.


زانیاری

بۆ ڕێکخستنی ڕۆڵە خۆهەڵبژێرەکان لە داشبۆرد، ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە:

  1. بچۆ بۆ داشبۆرد و چوونەژوور بکە.
  2. سێرڤەرەکەت لە لیستەی لای ڕاست هەڵبژێرە.
  3. بچۆ بۆ بەشی ڕۆڵە خۆهەڵبژێرەکان و دڵنیابە لە چالاکبوونی.

ڕێکخستن (Setup)

بۆ چالاککردنی ڕۆڵە خۆهەڵبژێرەکان، پێویستە لە سەرەتادا
پەیامێکی ئیمبێد (Embed Message) دروست بکەیت و بنێریت بۆ ژوورێکی دیاریکراو.

📄 بەڵگەنامەی دروستکردنی
پەیامی ئیمبێد

هەنگاوەکان:

  1. کرتە لەسەر زیادکردنی پەیام بکە.
  2. کرتە لەسەر دەستکاری بکە.
  3. لە لیستی ئیمبێد، ئەو ئیمبێدە هەڵبژێرە کە دروستت کردووە.
  4. لە هەڵبژاردەی هەڵبژاردنی پەیام، ئەو پەیامی ئیمبێدە هەڵبژێرە کە نێردراوە بۆ ژوور.

ئێستا ئامادەیت بۆ چوونە ناو هەڵبژاردەکانی بەش 🙋


سنووری ڕۆڵ بۆ هەر ئەندامێک

ژمارەی ئەو ڕۆڵانەی کە ئەندامێک دەتوانێت
لە ڕێگەی ئەم پەیامەوە وەربگرێت.


هەڵبژاردنی شێوازی وەرگرتنی ڕۆڵ

چەند شێوازێک بەردەستە بۆ وەرگرتنی ڕۆڵ،
دەتوانیت لە نێوانیان هەڵبژێریت:

  • دوگمە (Button)
  • لیستی هەڵبژاردن (Select Menu)
  • ریاکشن (Reaction)

دوگمە (Button)

ئەم شێوازە ڕێگە دەدات ئەندامان
بە کرتەکردن لەسەر دوگمە، ڕۆڵ وەربگرن.

هەنگاوەکان:

  1. دوگمەیەک زیاد بکە بە کرتەکردن لە زیادکردنی دوگمە.
  2. دوگمەکانی ڕێکخستن و سڕینەوە بۆت دەردەکەون.
  3. کرتە لەسەر ڕێکخستن بکە، ئەم هەڵبژاردانە دەبینیت:

➤ ئیمۆجی و دەق

  • ئیمۆجی و دەقی دوگمەکە دیاری بکە.
ئاگاداربە

خانەی دەق پێویستە؛ نابێت بەتاڵ بهێڵرێت.

➤ ڕەنگەکان

  • ٤ ڕەنگ بەردەستن، دەتوانیت هەر کات گۆڕیان بکەیت.

زیادکردنی ڕۆڵ بۆ دوگمە

بۆ ئەوەی دوگمە ڕۆڵ بدات،
کرتە لەسەر نیشانی + بکە لە تەنیشت دوگمەکە
و ڕۆڵی پێویست هەڵبژێرە.

زانیاری

تا 25 دوگمە دەتوانرێت بۆ یەک پەیامی ئیمبێد دابنرێت.


لیستی هەڵبژاردن (Select Menu)

لیستی هەڵبژاردن ڕێگە دەدات ئەندامان
لە ڕێگەی لیستێکەوە ڕۆڵ هەڵبژێرن.

هەنگاوەکان:

  1. لیستی هەڵبژاردن هەڵبژێرە لە جۆری ڕۆڵ.
  2. کرتە لەسەر زیادکردنی هەڵبژاردە بکە.
  3. ئەم خانەیانە دیاری بکە:

➤ دەقی هەڵبژاردە

دەقی سەرەکی کە ئەندامان پێش هەڵبژاردن دەیبینن.

➤ ئیمۆجی

ئیمۆجی بۆ هەڵبژاردەکە.

➤ ناونیشان

ناوی هەڵبژاردەکە لە ناو لیست.

➤ ڕوونکردنەوە

دەقی ژێر ناونیشان بۆ ڕوونکردنەوە.

➤ ڕۆڵەکان

کرتە لەسەر + بکە بۆ هەڵبژاردنی ڕۆڵ.

ئاگاداربە

تا 20 هەڵبژاردە دەتوانرێت بۆ یەک پەیامی ئیمبێد دابنرێت.


ریاکشن (Reaction)

ئەم شێوازە ڕێگە دەدات ئەندامان
بە دانانی ریاکشن ڕۆڵ وەربگرن.

هەنگاوەکان:

  1. ریاکشن هەڵبژێرە لە جۆری ڕۆڵ.
  2. کرتە لەسەر زیادکردنی ئیمۆجی بکە.
  3. ئیمۆجی (ساکن یان جوڵاو) هەڵبژێرە.
  4. ڕۆڵ دیاری بکە بە کرتەکردن لە +.
ئاگاداربە

ئەگەر ڕۆڵەکان لە داشبۆرددا پیشان نادرێن،
بچۆ بۆ Server Settings → Roles لە Discord
و ڕۆڵی پرۆبۆت بخە سەرەوەی هەموو ڕۆڵەکان.


شێوازی کارکردن (Behavior)

چەند شێوازێک بۆ چۆنیەتی کارکردن بەردەستە.

ئاگاداربە

شێوازی هەڵبژێردراو بۆ هەموو هەڵبژاردەکانى ئەم پەیامە جێبەجێ دەکرێت.

گۆڕین (Toggle)

  • ڕۆڵ زیاد یان لادەبات بەپێی ئەوەی ئەندام هەیەتی یان نا.
  • پێشنیارکراو

دانان (Give)

  • تەنها ڕۆڵ زیاد دەکات کاتێک دوگمە/ریاکشن بەکارهێنرێت.
  • گونجاو بۆ یاساکانی سێرڤەر 📜

وەرگرتن (Take)

  • ڕۆڵ لادەبات کاتێک دوگمە/ریاکشن زیاد یان لادەبرێت.

جۆری ئاگادارکردنەوە (Notification)

دوو هەڵبژاردە هەیە:

ئاگادارکردنەوە

پەیامێکی تایبەت نێردرێت کە تەنها ئەندامی کارپێکردن دەیبینێت:

  1. کاتێک ڕۆڵ زیاد دەکرێت
  2. کاتێک ڕۆڵ لادەبرێت
  3. کاتێک هیچ گۆڕانکارییەک ڕوو نادات
زانیاری

گۆڕاوەی {0} بەکاربهێنە بۆ منشن‌کردنی ڕۆڵ لە پەیامەکاندا.

بێدەنگ (Silent)

هیچ پەیامێک نیشان نادرێت.


تێبینییە گرنگەکان

مەترسی

ئەگەر دوگمە یان لیستی هەڵبژاردن دیاری کراو هەبێت
بەڵام بەکارناهێنرێت، ریاکشن لەوانەیە کار نەکات.
بۆ چارەسەری، ئەو هەڵبژاردانە بسڕەوە.

مەترسی

ناتوانیت چەند پەیامی ڕۆڵی خۆهەڵبژێر بۆ هەمان پەیامی ئیمبێد دابنێیت؛
ئەمە دەبێتە هۆی هەڵە.

زانیاری

پێویستە پرێمیۆم تایر 1 یان 2 هەبێت
بۆ دانانی زیاتر لە یەک ڕۆڵ بۆ هەمان هەڵبژاردە لە هەمان پەیامدا.