بڕۆ بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پرسیارە باوەکان (FAQ)

بەشی پرسیارە باوەکان بۆ پێشکەشکردنی وەڵام بۆ ئەو پرسیارانەی کە زۆر جار لەلایەن بەکارهێنەرانەوە ئاراستە دەکرێن دەربارەی پرۆبۆت.
پرسیارەکان بۆ سێ بەشی سەرەکی دابەش کراون:

  • پرسیارە گشتییەکان
  • پرسیارەکانی چاودێری (Moderation)
  • پرسیارەکانی پرێمیۆم

پرسیارە گشتییەکان

ئایا دەتوانم ProBot بە شێوەی خۆرایی بەکاربهێنم؟

بەڵێ، دەتوانیت ProBot بە شێوەی خۆرایی بەکاربهێنیت، بەڵام هەندێک تایبەتمەندی پێویستیان بە ئیشتراککردن لە پلانی پارەدان (Premium) هەیە. دەتوانیت نرخەکان و جۆرەکانی ئیشتراک ببینیت لەپەڕەی پرێمیۆم.

ئایا دەتوانم بادێنەی (Prefix) بۆت بگۆڕم؟

نەخێر، بۆت چیتر بە بادێنە کار ناکات. ئێمە فەرمانەکانی Slash ـمان هەڵبژاردووە و هەروەها دەتوانیت کورتکراوە (Alias) بۆ فەرمانەکان دابنێیت و وەک جێگرەوە بەکاریان بهێنیت.

ئایا دەتوانم کاتی بۆت بگۆڕم؟

لە ئێستادا ناتوانرێت کاتی بۆت بگۆڕدرێت. کاتی بنەڕەتی بۆت دانراوە لەسەر UTC+3.

ئایا دەتوانم ڕێگە بە بەکارهێنەرانێکی دیاریکراو بدەم بۆ چوونەژوور بۆ داشبۆرد؟

تەنها ئەو بەکارهێنەرانەی کە مۆڵەتی Administrator ـیان هەیە دەتوانن بچنە ناو داشبۆرد. بۆ ئەوەی ڕێگە بدەیت بە کەسانی دیاریکراو، ڕۆڵێک دروست بکە بە مۆڵەتی Administrator و بدە بەوان.

ئایا ڕێگایەک هەیە بۆ ڕاپۆرتکردنی هەڵەکان یان پێشنیارکردنی تایبەتمەندی نوێ؟

بەڵێ، دەتوانیت هەڵەکان ڕاپۆرت بکەیت یان تایبەتمەندی نوێ پێشنیار بکەیت لە ڕێگەی چوونەژوور بۆسێرڤەری فەرمی پرۆبۆتو بەشداربیت لە کۆمەڵگای ئێمە.

پرسیارەکانی چاودێری (Moderation)

ماوەی بنەڕەتی بۆ فەرمانەکانی چاودێری چەندە؟

ئەگەر کات دیاری نەکرابێت، ماوەی بنەڕەتی بۆ هەموو فەرمانەکان سێ مانگە.

چی جۆر مۆڵەتێک پێویستە بۆ بەکارهێنانی فەرمانەکانی چاودێری؟

مۆڵەتەکان لە نێوان فەرمانەکاندا جیاوازن. بەکارهێنەر دەتوانێت فەرمانەکە بە Slash تاقی بکاتەوە و ئەگەر مۆڵەتی پێویست نەبوو، پەیامێکی هەڵە وەردەگرێت کە مۆڵەتی پێویست تێدایە.

ئایا دەتوانم ڕێگە بدەم بە بەکارهێنەران فەرمانەکانی چاودێری بەکاربهێنن بەبێ دانانی مۆڵەت؟

بەڵێ، لە بەشی چاودێری هەڵبژاردەیەک هەیە بە ناویڕۆڵەکانی چاودێرکە ڕێگەت پێدەدات ڕۆڵەکان دیاری بکەیت کە دەتوانن فەرمانەکانی چاودێری بەکاربهێنن، بەبێ پێویستی بە مۆڵەتە فەرمییەکان.

پرسیارەکانی پرێمیۆم

چۆن دەتوانم ئیشتراکی پرێمیۆم ـەکەم هەڵبوەشێنم؟

دەتوانیت ئیشتراکی پرێمیۆم ـەکەت هەڵبوەشێنیت لە ڕێگەی چوونەژوور بۆ پەڕەی بەڕێوەبردنی پرێمیۆم لە داشبۆرد، پاشان هەڵبژاردنی ئیشتراک و کرتەکردن لەسەر دوگمەی هەڵوەشاندنەوە. هیچ پارەیەک لێت وەرناگیرێت و تایبەتمەندییەکانی پرێمیۆم دوای تەواوبوونی ماوەکە خۆکارانە ناچالاک دەبن.

چی ڕوودەدات ئەگەر لە پرێمیۆم بگەڕێمەوە بۆ بۆتی گشتی؟

ئەگەر بگەڕێیتەوە بۆ بۆتی گشتی، دەستڕاگەیشتن بە هەموو تایبەتمەندییەکانی Premium لەدەست دەدەیت. هیچ داتایەک ناسڕدرێتەوە، بەڵام تایبەتمەندییەکان قوفڵ دەبن تاوەکو دووبارە ئیشتراک بکەیت.

ئایا ماوەی تاقیکردنەوەی خۆرایی بۆ پرێمیۆم هەیە؟

بەداخەوە، هیچ ماوەیەکی تاقیکردنەوەی خۆرایی بۆ پرێمیۆم بەردەست نییە.

ئایا دەتوانم پارەکەم وەربگرمەوە ئەگەر ڕازی نەبووم؟

داوای گەڕاندنەوەی پارە بەپێی بارودۆخی جیاواز پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت. ئەگەر دەتەوێت داوای گەڕاندنەوە بکەیت، تکایە پەیوەندی بکە بەتیمی پشتگیری.

کەی تایبەتمەندی نوێ بۆ پرێمیۆم زیاد دەکرێت؟

تایبەتمەندی نوێ بۆ پرێمیۆم بە شێوەی بەردەوام زیاد دەکرێن، بەڵام کاتی دیاریکراو نییە. بۆ ئاگاداربوون لە نوێکارییەکان، دەتوانیت بچیتە ناوسێرڤەری پشتگیری.