بڕۆ بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گۆڕاوەکانی داشبۆردی پرۆبۆت

بۆ دروستکردنی پەیامێکی ڕێکخراو، جوان و پیشەیی،
دەتوانیت گۆڕاوە (Variables) ـی جیاواز بەکاربهێنیت.

ئەم بەڵگەنامەیە هەموو ئەو گۆڕاوەی پێشکەش دەکات
کە دەتوانیت لە بەشە جیاوازەکانی داشبۆردی پرۆبۆت بەکاریان بهێنیت.

ئاگاداربە

پێش بەکارهێنانی گۆڕاوەکان، پێویستە Developer Mode چالاک بکەیت.
ئەم دۆخە ڕێگەت پێدەدات ناسنامە(ID) ـە پێویستەکان وەربگریت بۆ هەندێک کردار.


چالاککردنی Developer Mode

لەسەر کۆمپیوتەر

  1. ئەپی دیسکۆرد بکەوە
  2. بچۆ بۆ User Settings
  3. لەژێر App Settings بچۆ بۆ Appearance
  4. Developer Mode چالاک بکە

لەسەر مۆبایل

  1. دیسکۆرد بکەوە
  2. بچۆ بۆ User Settings
  3. لەژێر App Settings بچۆ بۆ Behavior
  4. Developer Mode چالاک بکە
تێبینی

کاتێک Developer Mode چالاک کرا، ئێستا ئامادەیت بۆ بەکارهێنانی گۆڕاوەکان.


گۆڕاوەکانی پێشواز (Welcome)

ئەم گۆڕاوانە دەتوانرێت لە بەشی پێشواز لە داشبۆرددا بەکاربهێنرێن:

گۆڕاوڕوونکردنەوە
[user]منشن‌کردنی ئەندامی نوێ
[inviter]منشن‌کردنی بانگهێنەر
[server]ناوی سێرڤەر
[userName]ناوی ئەندام (بێ منشن)
[inviterName]ناوی بانگهێنەر (بێ منشن)
[memberCount]ژمارەی ئەندامانی سێرڤەر
<@user_id>منشن‌کردنی ئەندام بە ID
<#channel_id>منشن‌کردنی ژوور بە ID
<@&role_id>منشن‌کردنی ڕۆڵ بە ID

گۆڕاوەکانی وەڵامی خۆکار (Auto Reply)

ئەم گۆڕاوانە دەتوانرێت لە بەشی وەڵامی خۆکاردا بەکاربهێنرێن:

گۆڕاوڕوونکردنەوە
[user]منشن‌کردنی نێرەری پەیام
[userName]ناوی نێرەر (بێ منشن)
[invites]ژمارەی بانگهێشتەکان
<@user_id>منشن‌کردنی ئەندام بە ID
<#channel_id>منشن‌کردنی ژوور بە ID
<@&role_id>منشن‌کردنی ڕۆڵ بە ID

گۆڕاوەکانی پەیامەکانی Embed

ئەم گۆڕاوانە دەتوانرێت لە بەشی پەیامەکانی Embed ـدا بەکاربهێنرێن:

گۆڕاوڕوونکردنەوە
[text](link)بەستنی دەق بە لینک (کرتە بکەیت، لینکەکە دەکرێتەوە)
<@user_id>منشن‌کردنی ئەندام بە ID
<#channel_id>منشن‌کردنی ژوور بە ID
<@&role_id>منشن‌کردنی ڕۆڵ بە ID

گۆڕاوەکانی سیستەمی Level (XP)

ئەم گۆڕاوانە دەتوانرێت لە بەشی سیستەمی Level ـدا بەکاربهێنرێن:

گۆڕاوڕوونکردنەوە
[level]ئاستی (Level) ئێستای ئەندام
[user]منشن‌کردنی ئەندام
[user.username]ناوی ئەندام (بێ منشن)
[user.tag]تاگی ئەندام
[oldLevel]ئاستی پێشووی ئەندام

بە بەکارهێنانی ئەم گۆڕاوانە،
پەیامەکانت پیشەیی‌تر، ڕێکخراوتر و جوانتر دەبن ✨